ئه‌مشه‌و ڤێنزویلا ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ستی مێسی و هاوڕێیه‌كانی تێپه‌ڕێنێت
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به كاتی هه‌ولێر، ئارجێنتین و ڤێنزوێلا له‌پێناو گه‌یشتن به‌قۆناخی پێشكۆتایی كۆپا ئا‌مریكا رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، براوه‌ی هه‌ریه‌كێكیان له یاری پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی به‌رازیل ده‌بێته‌وه، ئارجینتینا به‌رابه‌رابه‌رایه‌تی مێسی ده‌یانه‌وی هه‌ڵه‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان راستبكه‌نه‌وه، ڤینزوێلاش ئامانجیانه سیناریۆی ساڵی 2011 دووباره بكه‌نه‌وه.
ئارجێنتین دوای سه‌ركه‌وتنی وه‌ك دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی B، ئاستی ئه‌م ههgبژارده‌یه قسه‌و باسی زۆری له نێو میدیا و شرۆڤه‌كار و هانده‌رانی ههgبژارده‌كه دروستكرد، به‌جۆرێك زۆرترین ره‌خنه ئاراسته‌ی لیۆ مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ههgبژارده‌كه كرا، تانگۆ له سێ یاری سه‌رتا شكستیك و یه‌كسانبوونیك و سه‌ركه‌وتنیكی به‌ده‌ستهێنا و به چوار خاڵ گه‌یشته قۆناخی چاره‌گی كۆتایی، دوای گه‌یشتنیان به‌م قۆناخه مێسی كاپتنه‌كه‌ی تانگۆ گووتی: كۆپا ئا‌مریكا بۆ ئێمه له‌ئێستاوه ده‌ست پێده‌كات، به‌و مانایه‌ی ده‌یانه‌وێ جیاوازتر له یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ببیندرێن.
ئارجێنتین به‌راهێنه‌رایه‌تی سكالۆنی دواین راهینانی بۆ یارییان به‌رامبه‌ر ڤینزوێلا به‌ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانه‌كان ئه‌نجامدا، ته‌نیا رینزۆ سارابیا نه‌بێت به‌هۆی پیكانه‌وه به‌شدارییان نه‌كردو بۆ ئه‌م یارییه‌ش له‌شوێنی ئه‌و سكالۆنی پشت به جیرمان پێزیلای به‌رگریكاری فیۆرینتینا ده‌به‌ستێت.
ئارجێنتنیای خاوه‌نی 14 نازناوی كۆپا ئامریكایه و ده‌یه‌وێت لاپه‌ره‌یه‌كی تازه له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه هه‌ڵبداته‌وه‌و بتوانن بگه‌نه یاری پێشكۆتایی.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڤێنزوێلا دوای سه‌ركه‌وتنی وه‌ك دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی پێویسته به‌ربه‌ستی مێسی و هاورێكانی تێپه‌رێنێت.
ڤینزوێلا له قۆنانخی كۆمه‌ڵه‌كان هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاند به بردنه‌ویه‌ك و دوو یه‌كسانبوون و به كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ له دوای به‌رازیل سه‌ركه‌وت،
ڤێنزوێلا ئامانجیه‌تی كێشه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین به‌ده‌ر‌فه‌ت بزانن بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌رنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
رافایل دۆدامێل راهینه‌ری ڤێنزوێلا به‌ر له‌یاریه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ستایشی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتنیی كرد و سه‌باره‌ت به مێسیش گوتی: لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووه، به‌بردنه‌وه یاخود له‌ده‌ستدانی نازناوێك پێوه‌ر ناكرێت.
باشترین ئه‌نجامی ڤینزوێلا له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه گه‌یتشن بوو به‌قۆناخی پێشكۆتایی له ساڵی 2011، ئێستاش ده‌یانه‌وی هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌نه‌وه‌و ئه‌م قۆناخه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئارجینتین به‌سه‌ركه‌وتووی تێپه‌رێنن.