زیادكردنی وەزارەتێك لە عێراق ئاستەنگ بۆ كەسوكاری شەھیدانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكات

حكوومەتی عێراق وەزارەتێك بۆ كاروباری شەھیدان و زیندانییانی سیاسی زیاد دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

حکوومەتی عێراق وەزارەتێک زیاد دەکات بۆ کاروباری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی. بەهۆی ئەو وەزارتەشەوە مووچەی  شەهیدانی هەرێمی کوردستان لە خوار ساڵی 1968 دەبڕدرێت. هەولێریش لە ھەوڵی چارەسەری ئەو کێشە دایە و هەوڵدەدات یاسای شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە عێراق هەموار بکرێتەوە کە لە شەهیدانی شۆڕشی ئەیلولەوە تا ئێستا تۆمار بکرێن.

هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێرق لە بارەی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتى شەهیدان و زیندانیانی سیاسی گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتايی. جیاوازی یاساکانی هەردوولا کێشەی بۆ دروستکردون، چونكە حکوومەتی عێراق دەزگای شەهیدانی هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش وەزارەتی شەهیدان، بۆ چارەسەری ئەم کێشە یاسایيەش حکوومەتی عێراق و پەرلەمان کار بۆ زیادکردنی وەزارەتێک دەکەن بە ناوی وەزارەتی شەهیدان.

بەپێ یاسا حکوومەتی عێراق ئەو کەسانەی لە ساڵی 1968وە شەهیدن تۆمار کردوە بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان خوار ئەو ساڵەی تۆمار کردووە و سودمەندن لە ئیمتیازاتەکانی شەهیدان، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هەولێرو بەغدا سەرقاڵی داڕشتنی پڕۆژە یاسایەکن کە لە شۆڕشی ئەیلولەوە شەهیدان هەژمار بکرێن و حكوومەتى عێراقیش رەزامەند بووە.

بەپێ یاسا مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدان و کەسوکاریان و زیندانیانی سیاسی دەخرێتە سەر حکوومەتی فیدراڵ، بۆ ئەم مەبەستە بڕيارە حکوومەتی عێراق وەزارەتێک و یاسایەک تایبەت بە شەهیدان پێک بهێنێت، کە سەرجەم شەهیدانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەخرێنە سەر ئەو وەزارەتە.

ھ.م