"پەكەكە بیانووی داوەتە دەست توركیا و عێراقیش گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵكردووە"

پەكەكە گرووپێكی چەكدار لە باشووری كوردستان دروست دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند "پەكەكە بیانووی داوەتە دەست توركیا بۆ بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكان و عێراقیش گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا ھەڵكردووە".

لەبارەی درستكردنی گرووپێك لەلایەن پەكەكەوە بەناوی پاراستنی باشووری كوردستان، محەمەد حاجی مەحموود، گوتی "ئەو گرووپە بۆ تێكدانی دۆخی ھەرێمی كوردستان دروستبووە و پێویستە رێگریان لێ بكرێت. ئەگەر ئەو گرووپە ھێندە قارەمانن با بچن كەركووك ئازاد بكەن، بۆ ئەمە خەڵكیش ھاوكاریان دەبێت".

 ئاماژەی بەوەشكرد "دەیان گوندی سنووری قەندیل بەھۆی بوونی پەكەكە چۆڵكراون و ئەوانەش كە لەو سنوورە دەژین، بەردەوام باج و سەرانەیان لێ وەردەگیرێت".

 داواشی كرد "سنوورێك بۆ ئەو دۆخە دابندرێت و یەكلایی بكرێتەوە".

پەیوەست بەو بابەتە نیزامه‌دین تاش، سیاسه‌تمه‌داری باكووری كوردستان بە كوردستان24ی گوت "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه‌ ده‌بێت په‌كه‌كه‌ دۆخی توركیا له‌ سووریا له‌ به‌رچاو بگرێت، به‌ڵام هیچ كات په‌كه‌كه‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستانی له‌ به‌رچاو نه‌گرتووه‌.

گوتیشی "ده‌بێ كورد هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ هه‌ستیاری توركیا له‌ به‌رچاو ناگرێت و دوژمنایه‌تی كورد و كوردستان ده‌كات".

دوای ئەوەی ھێزێكی سەر بە پەكەكە رایگەیاند "لە باشووری كوردستان ھێزێكی چەكداریان دامەزراندووە، كاردانەوەی پارتە سیاسییەكانی باكووری كوردستانی لێكەوتەوە، سیاسەتمەدارانی باكوور رایدگەیەنن، لە باشووری كوردستان دەستكەوتی رەوا و گەورە بەدەستھاتوون و بە ئیرادەی گەلی كوردەوە بەرێوەدەبردرێن، بەھیچ شێوەیەك جێگەی قبووڵكردن نییە لە دەرەوەی ھێزە یاساییەكان و ئیدارەی شەرعی، ھەوڵی دامەزراندنی ھێزێكی دیكە بدرێت".

ھ.م