حكوومەتی ھەرێم: ده‌بێ چه‌كدارانى په‌كه‌كه له گوندنشينان دووركه‌ونه‌وه
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی بۆردوومانەكانی توركیا و بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "چه‌كدارانى پەكەكە بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ناوچە سنوورییەكانیان خستووەتە مه‌ترسييه‌وه و ده‌بێ په‌كه‌كه له گوندنشينان دووركه‌ونه‌وه".
لە راگەیەندراوەكەی حكوومەتی ھەرێم ھاتووە: "هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزيكبوونه‌وه و هاتنى به ئه‌نقه‌ستيان بۆ ناو گوند و ئاواييه‌كان، بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان".
ئاماژە بەوەشكراوە: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و رێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه سه‌ر و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆيه‌وه ژيانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسييه‌وه".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی رووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه".
دەقی راگه‌یه‌ندراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نيگه‌رانيى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانيانى سڤيل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات.
هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزيكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستيان بۆ ناو گوند و ئاواييه‌كان، بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و رێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆيه‌وه ژيانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسييه‌وه.
ناوچه گوندنشينه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌يدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشينان دووركه‌ونه‌وه و نه‌يانخه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی ڕووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه.
29/6/2019