دوایین تەرمی خێزانە خنكاوەكەی زاخۆ دۆزرایەوە

لەگەڵ ھاوسەرەكە و سێ منداڵ لە ئاوی خابوور خنكان

K24 - زاخۆ

ئەمڕۆ دوایین تەرمی ئەو خێزانە دۆزرایەوە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە زاخۆ لەناو روباری خابوو خنكان.

ئیسلام یوسف، پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی پێنجەم ئەندامی ئەو خێزانە دۆزرایەوە كە ھەینی رابردوو لە روباری خابوور خنكان".

گوتیشی: "ئەو تەرمەی ئەمڕۆ دۆزرایەوە باوكی منداڵەكانە كە پێشتر تەرمەكانیان لەگەڵ دایكیان دۆزرابووەوە".

رۆژی ھەینی رابردوو 28/6/2019 لە گوندی دوكەری سنووری زاخۆ، 6 ئەندامی خێزانێك كەوتنە نێو روباری خابوور كە پیاوێك و ھاوسەرەكەی و 3 منداڵەكانیان خنكان، تەنھا كچێكیان رزگار كرا.

ھ.م

دوایین تەرمی خێزانە خنكاوەكەی زاخۆ دۆزرایەوە
دوایین تەرمی خێزانە خنكاوەكەی زاخۆ دۆزرایەوە
دوایین تەرمی خێزانە خنكاوەكەی زاخۆ دۆزرایەوە
دوایین تەرمی خێزانە خنكاوەكەی زاخۆ دۆزرایەوە