ریال مه‌درید له گۆڕینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی یاریزانان نزیك بۆته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا و ئیسپانیا ده‌نگۆی گوڕینه‌وه‌ی یاریزانان له نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول ده‌وروژێنن، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ره‌نگه ئاسێنسیۆ و سادیۆ مانێ ئاڵوگۆڕییان پێ بكرێت.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: زینه‌دین زێدان له پێناو ده‌ستخستنی سادیۆ مانێ ئاماده‌یه ئاسێنسیۆ پێشكه‌شی لیڤه‌رپوول بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول زۆر سه‌رسامه به توانایه‌كانی ماركۆ ئاسێنسیۆ، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی ریدز ده‌یانه‌وێت بڕێك پاره و ئاسێنسیۆ له پێناو سادیۆ مانێ بده‌نه لیڤه‌رپوول.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاسێنسیۆی خستۆته پلانه‌كانی، به‌ڵام له پێناو سادیۆ مانێش ئاماده‌یه هه‌موو سه‌ركێشییه‌ك بكات و ده‌ستبه‌رداری ئاسێنسیۆش بێت.
ماركا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ئاسێنسیۆ له ئێستادا پلانی بۆ ئه‌وه داڕشتووه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو جێگیر بكات، له‌م پێناوه‌دا كێبڕكێی هه‌ریه‌ك له بێنزێما، هازارد، ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ و لوكاس ڤاسكێز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانێت وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌م هاوینه ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت.