عێراق خۆی له سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌دزێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عێراق ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌یه‌كی دارایی دابمه‌زرێنێت تا بتوانێت به به‌رده‌وامی وزه‌ی كاره‌با و غازی سرووشتی له ئێران بكڕێت و خۆی له سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، بدزێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له زاری سێ به‌رپرسی باڵای عێراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "میكانیزمی تایبه‌ت" رێگه ده‌دات، به دراوی عێراق، پاره‌ی وزه‌ی هاورده‌كراو بداته ئێران و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران به هه‌مان دراو، كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی مرۆیی بكڕێت.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی عێراق، له بانكی ناوخۆیی عێراقه‌وه پاره‌ی ئێران ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئێران ناتوانێت پاره‌كه له بانك رابكێشێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانێت به هه‌مان پاره، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بكڕێت.
ئه‌و ده‌رچه‌یه‌ش به‌رهه‌می گفتوگۆی چه‌ند مانگی به‌رپرسانی عێراقه له‌گه‌ڵ ئێرانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
به‌و پێیه‌ش به‌غدا ده‌توانێت خۆی له قه‌یرانی كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه له عێراق به‌دوور بگرێت، به‌تایبه‌تیش كاره‌با، به‌بێ ئه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بیگرێته‌وه.
بۆ ده‌ربازبوونیش له كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه، عێراق نزیكه‌ی 28 ملیۆت مه‌تر سێجا، غازی سرووشتی له تاران هاورده ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆش، 1400 مێگاوات كاره‌با له‌و وڵاته ده‌كڕێت.
ئ. م