ماوه‌ی 30 ساڵی ناوی ده‌یان ئه‌نفالكراو و زیندانی سیاسی تۆمارنه‌كراون
K24- دهۆك:
ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری قوربانیانی زیندانی سیاسی و ئه‌نفالكراوانی ژێر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، له پارێزگای دهۆك 30 ساڵه چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌شێكیان هه‌ر ناویشیان وه‌كو كه‌سوكاری قوربانیانی زیندانی سیاسی و ئه‌نفالكراو تۆمارنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوانیش له دهۆك هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی فۆڕم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه ئه‌م دۆسییه بگوازنه‌وه و بخرێته سه‌ر به‌غدا، ئێستاش هه‌موو رێككاره یاساییه‌كان ته‌واوكراون.
نه‌جلا عه‌لی، كه یه‌كێكه له قوربانیانی ده‌ستی رژێمی پێشوو و 12 كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌نفالكراوه، ده‌ڵێت: ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی مافم نه‌فه‌وتێت و ده‌مه‌وێت یان وه‌ك قوربانی ده‌ستی رژێم یانیش وه‌ك زیندانی سیاسی هه‌ژمار بكرێم، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌هۆی نه‌بوونی فۆڕم، تا ئێستا ناوم له ریزی قوربانیان تۆمارنه‌كراوه.
له‌كاتێكیشدا كه له پارێزگای دهۆك هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیان و زیندانیانی سیاسی هه‌ن، كه ناوه‌كانیان تۆمارنه‌كراون و ماوه‌یه‌كی درێژه چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی فۆڕمن، به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئێستا 9 هه‌زار فۆڕم گه‌یشتوونه‌ته سنووری پارێزگای دهۆك, بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و قوربانیانه‌ی كه تا ئێستا مامه‌ڵه‌كانیان به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كی درێژه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌دات حكوومه‌تی عێراق ناچار بكات، قه‌ره‌بووی زیانپێگه‌یشتووانی ده‌ستی رژێمی به‌عس بكات، ئەحمەد مام رەسۆل, سه‌رۆكی لێژنه‌ی دانوستانكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش ده‌ڵێت: پرسی گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ كۆتایی هاتووه و ته‌واوی رێككاره یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه.
پارێزگای دهۆك یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین زیانی له سه‌ر ده‌ستی رژیمی به‌عس به‌ركه‌وتووه، كه تائێستاش به ده‌یان ئه‌نفالكراو و زیندانی سیاسی تۆمارنه‌كراون و قه‌ره‌بووش نه‌كراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ك قوربانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه و چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدان، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
H.B