بارانی ئه‌مساڵ زیانی له هه‌نگه‌وانه‌كان داوه
K24 - ئامێدی
به هۆی بارینی باران و ته‌زره‌یه‌كی زۆر له وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ، زیانێكی زۆر به پڕۆژه‌كانی به خێوكردنی ھەنگ كه‌وتووه. هه‌نگه‌وانه‌كان ده‌ڵێن، ژماره‌ی شلخه‌كانیان زیادی نه‌كردووه، و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر به‌رهه‌می هه‌نگوینی ئه‌مساڵیان كردووه.
ھەنگەوانێك لە سنووری شیلادزێ دەڵێ: "ساڵانە لە دوومانگی سەرەتای وەرزی بەھار ھەنگ گەشە تا دەگاتە مانگی ئایار، بەڵام ئەمساڵ لەوكاتە گەشەیان نەكردووە".
یەكێكی دیكە لە گرفتەكانی ھەنگەوانانی ئەو دەڤەرە شەڕی نێوان پەكەكە و توركیایە لەناوچە سنوورییەكان، كە ناتوانن وەك ساڵانی پێشتر ھەنگەكان ببەنە كوێستانەكان.
ھەنگەوانێك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ساڵانی رابردوو ھەنگەكانمان دەبردە ناوچە كوێستانەكان و زۆر باش بوو بۆ گەشەكردنی ھەنگەكان، بەڵام ئێستا بەھۆی بۆردوومانەكانی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پەكەكە ناتوانین بچینە ئەو ناوچانە و ھەنگەكانمان لای ماڵەكان داناوە".
بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست كوردستان24 كەوتووە، لەسنووری لە دەڤەری ئامێدی زیاتر لە 500 پڕۆژەی بەخێوكردنی ھەنگ ھەیە و ساڵانە بەرھەمێكی زۆری ھەنگوین لەو سنوورە بەرھەم دەھێندرێت.
ھ.م