مانگاكەی ھەڵەبجە پێش فرۆشتنی دیار نەما
K24 - ھەڵەبجە
دوێنێ شارەوانی ھەڵەبجە دەستی بەسەر مانگایەك داگرت و بڕیاربوو ئەمڕۆ بەشێوەی فرۆشتنی زیادكراوی ئاشكرا ( مەزات) مانگاكە بفرۆشێت، بەڵام مانگەكە شەوی رابردوو دیار نەما، سەرۆكی شارەوانی ھەڵەبجەش ئاشكرای دەكات، خاوەنەكەی مانگاكەی بردووەتەوە.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی ھەڵەبجە بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوای ئەوەی مانگایەك كە خاوەنەكەی دیار نەبوو لەلایەن شارەوانی دەستی بەسەرداگیرا و بڕیاربوو ئەمڕۆ بەشێوەی فرۆشتنی زیادكراوی ئاشكرا ( مەزات) مانگاكە بفرۆشین، ئەو مانگایە لەلایەن خاوەنەكەی بردراوەتەوە".
ماوەیەكە شارەوانی ھەڵەبجە ھەڵمەتێكیان بۆ قەدەخەكردنی ئاژەڵان لەناو شار راگەیاندووە و بڕیاریشیانداوە ھەر ئاژەڵێك خاوەنەكەی دیار نەبێت بیفرۆشنەوە.
ھ.م