كه‌سوكاری قوربانیانی مووسڵ له رێی كوردستان24ه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن
K24 – مووسڵ:
ئه‌گه‌رچی مووسڵ ماوه‌یه‌كی زۆره له ده‌ست داعش رزگار كراوه، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین ته‌رم له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ش له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه داوای ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا حوسام خه‌لیل، به‌رپرسی به‌رگری شارستانی له مووسڵ ده‌نگۆی بوونی ته‌رم له ناو باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ره‌تده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تا ئێستا ته‌رمی 2800 هاووڵاتی له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كانیان ده‌رهێنراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی سه‌دان هاووڵاتی دیكه به نادیاری ماوه‌ته‌وه، كه گومانده‌كرێت له ئاكامی بۆردومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و سوپای عێراق كه‌وتبنه ژێر خانووه رووخاوه‌كانیان.