له هه‌ڵه‌بجه وه‌رزی پێگه‌یشتنی ترۆزی ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
وەرزی پێگەیشتنی ترۆزی لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد، جووتیاران دەڵین: بەرهەمی ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی رابردوو باشە، بەڵام پێویستە بۆ ساغكردنەوەی بەرھەمەكانیان لە بازارەكانی ناوخۆ پشتیوانی لە بەرھەمەكانیان بكرێت و تاوەکو بتوانن بەرھەمی رەنجی ئەمساڵیان بەفیڕۆ نەچێت.
ترۆزی له رێگه‌ی تۆوكردنه‌وه لە دوا مانگی زستان دەست به چاندنی دەکرێت لە دوایین مانگی بەهار و سه‌ره‌تای هاویندا بەرهەمەکەی كۆ ده‌كرێته‌وه و ره‌وانه‌ی بازاڕ ده‌كرێت. ئه‌وه‌شی زیاتر خواستی له‌سه‌ره ترۆزی دەیمیه، کە پێویستی بەئاودێران نیە و تا کۆتایی مانگی ته‌مموز بەرهەم دەدات.