هه‌زاران زیندانیی له مووسڵ خراونه‌ته دۆخێكی ناهه‌مواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له نوێترین راپۆرتیدا له‌سه‌ر مووسڵ، به‌رپرسانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به هه‌زاران زیندانیی كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌ن، له ره‌وشێكی ناله‌باردا له به‌ندیخانه‌كانی مووسڵدا زیندانیی كردووه.
ئه‌و رێكخراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات له سێ به‌ندیخانه‌ی مووسڵ كه هه‌مووی جێگه‌ی 2500 زیندانی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست ئه‌و رێكخراوه كه‌وتووه ئێستا 4500 زیندانیی تێدایه.
رێكخراوی هویمان رایتس وۆچ ئاشکرایدەکات، دەسەڵاتدارانی عێراق بە سەدان هاووڵاتی پارێزگای مووسڵ‌یان لەنێو چەند گرتووخانەیەکی بچووک زیندانیکردووە، لەنێویشیاندا ژمارەیەک منداڵ هەن. ئاماژە بەوەش دەدات، شوێنی زیندانییەکان بەشێوەیەک تەنگە، ته‌نانه‌ت ناتوانن بە ئاسوودەیی دابنیشن.
له‌ما فه‌قێ به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ جەختیکردووەتەوە، پێویسته دەسەڵاتدارانی عێراق زیندانه‌كانی وڵاته‌كەیان به گشتی و مووسڵ به‌تایبه‌تی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو ناچار نه‌بن زیندانییه‌كان له شوێنێكی دوور له ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، رێکخراوەکە روونیکردووەتەوە، زۆرینەی ئەو کەسانەی لە گرتووخانەکانی مووسڵن، بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی داعش دەستگیرکراون، هەروەها لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە خراپترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوکە، زیندانییەکان لە سێ گرتووخانەی مووسڵ دەستگیرکراون، کە خۆی لە بنەڕەتدا شوێنی 2 هەزار و 500 زیندانی دەبێتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق 4 هەزار و 500 کەسیان لەنێو ئەو گرتووخانانەدا زیندانیکردووە.
لەبارەی منداڵە دەستگیرکراوەکانیش رێکخراوەکە داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات، تەواوی ئەو منداڵانە ئازاد بکات، کە هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساخنەبووەتەوە.