به‌فه‌رمی لامپارد به راهێنه‌ری چێڵسی ده‌ستنیشانكرا
یانه له‌نده‌نیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه سه‌ركه‌وتوو بوون له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فرانك لامپارد بۆ یانه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌كو راهێنه‌ر و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز له سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌یان ده‌كات.
لامپاردی 41 ساڵ بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ له ریزه‌كانی چێڵسی یاریی كردووه و له كۆی 648 یاریی توانیویه‌تی 211 گۆڵ تۆمار بكات و به‌یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی بلوز داده‌نرێت.
ئه‌م یاریزانه له ساڵی 2014 دوای بردنه‌وه‌ی سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ و چوار جامی فا و نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و دوو جامی ئینگلیزی و نازناوێكی یۆرۆپالیگ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت.