"له یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا و به‌رازیل ڤار كێشه‌ی تێكه‌وتووه و ئیشی نه‌كردووه"
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به فه‌رمی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ندان حاڵه‌تی گوماناوی سیسته‌می ڤار به‌كارنه‌هاتووه، به‌شێك له میدیاكانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه له یارییه‌كه‌ی نێوان ئارجێنتینا و به‌رازیل ڤار كێشه‌ی تێكه‌وتووه و ئیشی نه‌كردووه و په‌یوه‌ندی نێوان ژووری ڤار و ناوبژیوانانی ناوه‌راستی یارییه‌كه پچڕاوه بۆیه له یارییه‌كه‌دا ته‌نیا بۆ یه‌كجاریش ڤار به‌كارنه‌هات.
كڵاودیۆ تاپیای سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا نووسراوێكی چه‌ند لاپه‌ره‌یی داڕشتووه و سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی نووسیوه كه تێیدا ناوبژیوان سته‌می له ئارجێنتینا كردووه و ڤاری به‌كارنه‌هێناوه، تێیدا نووسراوه‌كه‌ی وه‌ك سكاڵایه ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له سكاڵایه‌كه‌یان باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه ناوبژیوان به ئاشكرا زوڵمی لێیان كردووه، جه‌ختیان له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه نه‌ده‌بوو ناوبژیوانی ئیكوادۆری ئالبێرتۆ زامبرانۆ ئه‌م یارییه گه‌وره‌یه به‌ڕێوه‌ببات، چونكه پێشتر رابردووییه‌كی خراپی هه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا داوای روونكردنه‌وه ده‌كات له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ناوبژیوانی ناوه‌راست له كۆتایی یارییه‌كه چووه ژووری ڤار و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌و ژووره ماوه‌ته‌وه و قسه‌ی كردووه، به‌مه‌ش ئارجێنتینا داوای تۆماره ده‌نگییه‌كانی ژووری ڤار و ناوبژیوانان ده‌كات، چونكه ئه‌وان پێیانوایه ڤار داوای له ناوبژیوان كردووه سه‌یری حاڵه‌ته‌كان بكاته‌وه و ناوبژیوانیش گوێی لێ نه‌بوو.
به گوێره‌ی میدیاكان، له یارییه‌كه‌دا به‌هۆی ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی وڵاتی به‌رازیل، سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو یاریگه له پێناو سه‌لامه‌تی سه‌رۆك و ئاماده‌بووان پچڕاون، ته‌نانه‌ت هێڵی په‌یوه‌ندی ژووری ڤاریش پچڕاوه.