كۆتایی به خولێكی مه‌شق و راهێنانی پیشمه‌رگه هێنرا
K24- شێخان:
نزیكه‌ی 540 پێشمه‌رگه، دوای 45 رۆژ كۆتاییان به خولێكی مه‌شق و راهێنان هێنا و به‌شداربووان له سه‌ر نوێترین تاكتیكی جه‌نگ و زانستی سه‌ربازی راهێنران.
خوله‌كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی كردووه, سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ساڵی داهاتووش پلانێكی تایبه‌ت له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ مه‌شقی هێزی پێشمه‌رگه داده‌ڕێژرێت.
به‌شداربووانی خوله‌كه وێڕای سوپاس و پێزانینیان بۆ راهێنه‌ره‌كانیان، ده‌شڵێن، دوای كۆتاییهاتن به خوله‌كه‌یان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و زانیاریانه‌ی له میانه‌ی مه‌شقه‌كه وه‌ریانگرتووه، بۆ به‌رگریكردن له خاكی كوردستان سوودی لێ وه‌رگرن.
عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌دیش، كه راهێنه‌رێكی سه‌ربازییه ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌و خوله‌دا پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كانیان له‌سه‌ر تاكتیكی نوێی سه‌ربازی و نوێترین زانستی سه‌رده‌مییانه راهێناوه.
هاوكات جه‌مال ئیمێنكی، سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، هاوپه‌یمانان له سه‌ر مه‌شقدانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بۆ ساڵی داهاتووش پلانێكی تۆكمه داده‌ڕێژن.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ سێیه‌م خوله كه به سه‌رپه‌رشتی هێزی هاوپه‌یمانان له فێرگه‌ی گرده‌هۆڵ له شێخان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه تێیدا 540 پێشمه‌رگه له‌سه‌ر دوایین تاكتیكی جه‌نگ و رێككاری سه‌ربازی راهێنراون.
H.B