ترەمپ: ئێمە مووسڵ و فەلووجەمان رزگار کرد

"خاوەنی بەهێزترین سوپاین"

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند؛ ئەمەریکا فەلووجە و مووسڵی رزگار کرد و ئەمەریکاخاوەن بەهێزترین سوپایە.

له‌ رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا، ترەمپ وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئێمه‌ توانیمان فه‌لووجه‌ و مووسڵ رزگار بكه‌ین و خه‌لافه‌تی داعش له‌ سووریا 100% له‌ناوبه‌رین".

ئاماژەی بە مێژووی وڵاتەکەی دا و گووتی: "به‌درێژایی مێژوومان سه‌ربازه‌كانمان‌ به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی ئازادی بوون و ئێمه‌ به‌هێزترین سوپامان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی".

ئاماژەی بەوەشدا: "هیچ شتێك ناتوانێت ئه‌مەریكا بووه‌ستێنێت. ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و گه‌له‌ ده‌بین كه‌ به‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌تدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و زانست بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".