ته‌رمی كچێكی 9 ساڵان له نزیك پردی خه‌لان له خه‌لیفان دۆزرایه‌وه
K24 - سۆران:
ته‌رمی كچێكی 9 ساڵان، به‌ناوی (روقیا حوسێن عه‌لی)، له نزیك پردی رووباری خه‌لان، له ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران دۆزرایه‌وه.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و كچه‌ی ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، رۆژی 30/6/2019، له رووباری بێخاڵ خنكاوه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، 7 كه‌س له رووباره‌كانی سنووری قه‌زای سۆران خنكاون و ته‌رمی ته‌نها 4 كه‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه عیماد رێكانی رایگه‌یاند، ئه‌وان دڵنیان ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه هی ئه‌و كچه‌یه كه رۆژی 30ی مانگی رابردوو خنكاوه، چونكه له نێو ئه‌و رووداوانه‌ی تۆماركراون، ته‌نها ئه‌ویان كچ بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران، تاكه گواره‌یه‌كی كچه‌كه‌ی وه‌كو نیشانه‌ی ئه‌و كچه نیشاندا، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی پێیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، به‌و گواره‌یه بیناسنه‌وه.
روقیای ته‌مه‌ن 9 ساڵ، كه كوردی شه‌به‌كن و خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌رتله‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وان، له‌گه‌ڵ دایك و باوكی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری روویان له ناوچه‌كه كردبوو، به‌ڵام له ئاوی بێخاڵ خنكا، ئه‌مڕۆش، واتا دوای شه‌ش رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
ته‌رمی روقیا ئێستا له پزیشكی دادی سۆرانه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24یش، دایك و باوك و كه‌سوكاری روقیا، له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كچه‌كه‌یان ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
ئ. م