فه‌یاز: جه‌نگ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیرسێ توانای پاراستنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق لاواز ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد، عێراق به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای گوتووه، توانای پاراستنی شاره‌زا سه‌ربازییه‌كانیان لاواز ده‌بێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڵبگیرسێت.
فه‌یاز له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری گوتوویه‌تی: "عێراق به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای گوتووه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕێكی گشتگیر له‌نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگیرسێت، تواناكان بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌موو پرسه ناوخۆییه‌كان لاواز ده‌بن، چونكه ئه‌و جه‌نگه كاره‌ساتێك ده‌بێت زۆر شت له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن".
فه‌یاز روونیكردووه‌ته‌وه كه "حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت كه له‌ناو خاكی عێراقدان، ئه‌وه پابه‌نبوونی دیپلۆماسیانه و یاساییانه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه بته‌قێته‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه ده‌بێت و تواناكان بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌موو بوارێك لاواز ده‌بن به‌تایبه‌تی كه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له‌نێوان عێراق و ئێران هه‌یه".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه "قه‌یرانی كه‌نداو له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بگاته رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی گشتگیر، ده‌بێته كاره‌سات له ناوچه‌كه‌دا و كه‌سیش نابوێرێت، هه‌روه‌ها ناتوانرێت پێشبینیی ئه‌و ده‌رنجامانه بكرێت كه به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه دێنه ئاراوه و هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه و به رووی هه‌موواندا كراوه‌ییه.
راوێژكاری ئاسایشی نیستمانی عێراق گوتوویه‌تی: "به‌غدا نامه‌ی له‌نێوان هه‌ر دوو لایه‌نی قه‌یرانه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕ كردووه، به‌ڵام هیچ نێوه‌ندگیرییه‌كی له‌نێوانیاندا نه‌كردووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وامه".