داوا ده‌كرێت په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات
K24 - دھۆك
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه هێزێكی نامۆیه له شنگال و داواش ده‌كات ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە كوردستان24ی راگەیاند: "داوا له به‌غدا ده‌كەین، كێشه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال چاره‌سه‌ر بكات، چونكه تاوه‌كو ئێستا به‌غدا مووچه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال دابین ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو: "پەكەكە لەژێر چەندین ناو لە ناوچەكە كاردەكات، بەڵام ئەو ھێزە ھێزێكی نامۆیە و پێویستە شنگال جێبھێڵێ، تەنیا خەڵكی شنگال بۆی ھەیە لە ناوچەكەیان بمێننەوە".
ھ.م