عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه له دژی داعش ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌ی له دژی رێكخراوی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سێ پارێزگای سووننه‌نشینی عێراق راگه‌یاند.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 7ی ته‌مموزی 2019، رایگه‌یاند، "به وزه و بازووی هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریستدا ده‌خه‌ینه سه‌ر تۆماری سه‌ركه‌وتنه باشه‌كان و به پیتی زێڕین ده‌نووسرێته‌وه. خودا سه‌ركه‌وتووتان بكات و دڵ و نزا و هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵتانه".
ئه‌و ئۆپه‌رسیۆنه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات، كه به‌مه‌ست لێی پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سێ پارێزگای هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیش راده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه و قۆناغی یه‌كه‌میش ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی نێوان پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه، كه ناوچه‌ی سووننه‌نشینن و هاوسنوورن له‌گه‌ڵ سووریا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و سوپا، حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی عه‌شایه‌ری، هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
وێڕای ئه‌وه‌ی له مانگی 12ی 2017، وتاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی خوێنرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ماون.
ئ. م