به‌غدا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ كێوماڵكردنی سنووری سووریا ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق، له ژێر ناوی ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن، ئۆپراسیۆنێكی له ناوچه‌كانی سنووری عێراق سووریا ده‌ستپێكرد.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه، قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی نێوان هه‌ر سێ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و ناوچه‌كانی هاوسنووری سووریا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شائیری و هێزی ئاسمانی عێراق به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له كۆتایی ساڵی 2017دا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام فه‌رمانده ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه داعش له عێراقدا كۆتایی پێ هاتبێت.
سه‌رچاوه: شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی
ئ.ر