ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی خۆی بۆ ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی رۆژئاوا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا داوایه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تایبه‌ت به ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ رۆژئاوای كوردستان "باكووری سووریا"، ره‌ت كرده‌وه.
ئاژانسی دۆیچله ڤیلله‌ی ئه‌ڵمانیا، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ڵمانیا داواكه‌ی ئه‌مه‌ریكای ره‌ت كردووه‌ته‌وه، بۆ ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ رۆژئاوای كوردستان "باكووری سووریا"، له‌كاتێكدا واشنتن ده‌یه‌وێت له داهاتووێكی نزیكدا هێزه‌كانی خۆی بكشێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه شتیڤن زایبه‌رت، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه روانگه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌تی بۆ پابه‌ندبوون به‌و رێكارانه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی گیراونه‌ته به‌ر، ئه‌وه‌ش ناردنی هێزی زه‌مینی ناگرێته‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیای راگه‌یاندبوو، پێویسته وڵاته‌كه‌ی رۆڵێكی زیاتری سه‌ربازیی له ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش سووریا "رۆژئاوای كوردستان" بگێڕێت.
ئ. م