به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم
K24 - برۆكسل:
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان، متمانه به مه‌سرور بارزانی، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بدات و به فه‌رمی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستانن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێ به‌هێزتر بكه‌ن.
ئ. م