وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رەخنە لە حکوومەتی عێراق دەگرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له داعش بپارێزێت و دەشڵێت، ژماره‌ی کریستانەکان لەو وڵاتە زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفڕانسی "یەکێتیی کریستیانەکان بۆ وڵاتی ئیسرائیل CUFI"، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "ژماره‌ی كریستیانه‌كان له عێراق زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێنیش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی داعشی لێ بوو".
راشیگەیاند: "له پێش ساڵی 2000، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كریستیان له عێراق ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان ناگاته 250 هه‌زار کەس".
ئاماژەی بەوەش دا، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له داعش بپارێزێت، به‌ڵام واشنتن هه‌وڵی داوه نه‌ك هه‌ر له عێراق، به‌ڵكوو كریستیانه‌كان له هه‌ر شوێنێك بن، ژیانیان بپارێت.
دوای هاتنی داعش بۆ عێراق لە ساڵی 2014، کەمینەکان بوونە قوربانیی یەکەم و سەرەڕای کوژرانی هەندێکیان، ژمارەیەکی زۆریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون.
FoxNews
H.J