راپهڕین.. له ماوهی شهش مانگدا 208 هاووڵاتی بوونهته قوربانیی رووداوهكانی هاتووچۆ
K24 - راپهڕین:
بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاماری شەش مانگی یەکەمی 2019ی رووداو و قوربانیانی هاتووچۆی سنووری ڕاپەڕینی بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە ژمارەی رووداو و قوربانییەکان، بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیان کردووە و هەڵکشاون.
بەپێی ئەو ئامارهی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاوی کردووهتەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 144 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری ڕاپەڕین ڕوویان داوە و بە هۆیانەوە 208 هاووڵاتی بوونەتە قوربانیی.
لەو ژمارەیەش 15 کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ئەوانی تر بە ڕاددەی جۆراو جۆر بریندار بوون.
ئامارەکە تیشك دەخاتە سەر ژمارەی رووداوەکان و ژمارەی ئەو قوربانیانەش کە لێیان کەوتووهتەوە، بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی پارساڵ زیادیان کردووە، بە جۆرێك لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018 ژمارەی ڕووداوەکان تەنها 113 رووداو بووە .
لە کۆی ئەو ڕووداوانەش 168 کەس بوونەتە قوربانیی و لەوانە 18 یان گیانیان لەدەست داوە و 150 کەسیشیان بریندار بوون .