به‌ هۆی ده‌میرتاشه‌وه‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند

توركیا مافی سەلاحەدین دەمیرتاشی پێشێل كردووە

K24 – هه‌ولێر:

دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا رایگه‌یاند، توركیا مافی سەلاحەدین دەمیرتاشی پێشێل كردووە و ئه‌و وڵاته‌ی بە سێ ھەزار یۆرۆ سزا دا.

لە بڕیارێكدا دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاند، توركیا مافی سەڵاحەدین دەمیرتاشی پێشێل كردووە، دوو ھەزار یۆرۆ وەك قەرەبووكردنەوەی دەمیرتاش و ھەزار یۆرۆش وەك خەرجی دادگا، سزای دارایی بەسەر توركیادا سەپاند.

لە ساڵی 2005 لەبەر ئەوەی دەمیرتاش بەشداری لە بەرنامەیەكی رۆژ تیڤی كردبوو، بە بیانووی پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر توركیا دەمیرتاشی سزا دابوو.

لەبەرامبەردا دەمیرتاش سەردانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپای كردبوو. لە كۆتایی ئەو دۆسیەیەشدا دادگا بڕیاریدا بەوەی توركیا ئازادی دەمیرتاشی پێشێل كردووە.

ئ.ڕ