پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ناكۆكن
K24- كه‌ركووك:
ئه‌گه‌رچی پێکهاتەکانی کەرکووك لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا هاوڕان، بەڵام لەسەر شێواز و چۆنیەتی ئەو هەڵبژاردنە، بۆچوونی جیاوازیان هەیە. کورد داوای یەك لیستی دەکات و پێیوایە هەڵبژاردن دەرفەتێکه بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی شارەکەیان، پێکهاتەی عەرەب و تورکمانەکانیش، داوای پێداچوونەوە بە تۆماری دەنگدەران دەکەن.
له‌م باره‌یه‌وه عەلی قەڵایی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووك جه‌خت ده‌كاته‌وه، بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركووك، پێویستی به كۆده‌نگیی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه بڕیاری لێ بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دۆخه‌كه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌یه‌كه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ دواخستن، یانیش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره بده‌ن.
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005، ئەمجارەیان عەرەبەکان ئەگەرچی ئامادەکارییان بۆ بەشداریکردنێکی فراوان کردووە، به‌ڵام لە گەڵ ئەوەشدا وه‌ك مه‌عن محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئەندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ده‌ڵێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وردبینیی لە تۆماری دەنگدەراندا بکرێت.
له به‌رامبه‌ردا توركمانه‌كانیش مه‌رجی هاوشێوه‌ی عه‌ره‌به‌كانیان هه‌یه بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. ته‌حسیه كه‌هیه، ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه ده‌ڵێت: ئه‌وان سه‌رنج و تێبینییان زۆره و هه‌ر ئەوانیش بوون ڕێگریان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو کرد و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان، ئەمجارەش ناهێڵن هەڵبژاردن بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشنیاز کراوە، له 20ی نیسانی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، لە کەرکووك ملیۆنێك و 11 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەن لە 41 كورسییه‌وه بۆ 12 كورسی کەم کراوەتەوە و دەنگدان ئەلیکتڕۆنی دەبێت.
H.B