سه‌فین دزه‌یی زانیاری له‌باره‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له پاریس ده‌خاته روو
K24- پاریس:
كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شاندی یاوه‌ری له فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان ده‌بێت.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌فین دزه‌یی، ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان له پاریس بۆ كوردستان 24ی رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا ده‌ستخۆشی له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، بۆ قۆناغی ئێستا، هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێویستی به حكوومه‌تێكی به‌هێز بۆ هه‌رێم هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری به سه‌ردانێكی فه‌رمی له فه‌ره‌نسان، تا ئێستاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیداریان ئه‌نجامداوه.
H.B