پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور، به‌بۆنه‌ی ده‌سته‌به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا، پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور، وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خوازێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا خوێندییه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ئاستێكی ئارامتر، گه‌شاوه‌تر و به‌هێزتر.
رۆژی چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووزی 2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌یان پێ به‌خشرا.
ئ. م