كه‌ركووكییه‌كان داوا ده‌كه‌ن پرسی شاره‌كه‌یان له پێشینه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌ت بێت
K24 – كه‌ركووك:
کەرکووکییەکان ئومێدیان بە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و داوا دەکەن کەرکووک لە پێشینەی کار‌و بەرنامەی حکوومەتی تازە بێت و دۆخی شارەکەیان ئاسایی بکاتەوە.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی كه‌ركووكیش داوا دەکەن لەگەڵ حکوومەتی عێراق گفتووگۆکانیان چڕبکەنەوە و مادەی 140جێبەجێ بکەن و هێزی پێشمەرگەش بۆ ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێتەوە.