كورد شاندێك بۆ سه‌ردانیكردنی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك پێكده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له سه‌ر دانانی كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، بڕیاره هه‌ردوو لا شاندێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن و سه‌ردانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی كه‌ركووكیش بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك، بڕیاره پارتی و یه‌كێتی شاندێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن و سه‌ردانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی دانانی پارێزگارێكی كورد، رێكبكه‌ون و ره‌زامه‌ندی ئه‌وانیشی له‌سه‌ر بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند بژارده‌یه‌كی جیاواز ده‌خه‌نه به‌رده‌م پێكهاته‌كان.
كورد له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك زۆرینه‌یه و خاوه‌ن 26 ئه‌ندامه، به‌و پێیه‌ش ده‌توانێت كێشه‌ی پۆستی پارێزگار له‌ناوخۆیدا یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ره‌زامه‌ندی ته‌واوی پێكهاته‌كانیش له‌سه‌ر پارێزگار وه‌ربگیرێت.
ئه‌گه‌رچی پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن، ته‌یب جه‌بار بكرێته پارێزگار، به‌ڵام رێككه‌وتنی ئه‌و دوو پارته سه‌ره‌كییه كوردییه، بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌ب و توركمان، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، 12ی ته‌ممووزی 2019، عه‌ره‌به‌كان له دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پارتی و یه‌كێتی خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان، خۆیان له خۆپیشانده‌ران بێبه‌ری كردووه و رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ دانوستان و گفتوگۆدان و ئاماده‌ن پێشوازی له شاندی هاوبه‌شی كورد بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی كورد، له چوار ئه‌ندام پێكدێت، دووانیان ئه‌ندامی لیستی برایه‌تین له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی شانده‌كه‌ش له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستنیشان كراون.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، شانده‌كه یه‌كه‌م لایه‌ن سه‌ردانی پێكهاته‌ی توركمان ده‌كه‌ن، كه له به‌ره‌ی توركمانییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ پۆست ده‌كه‌ن، كه پارێزگار، جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نن.
تا ئێستا كورد ئاماده‌یه پۆستی جێگری پارێزگار بداته پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نیش بۆ توركمان و له‌ناو توركمانیش بۆ به‌ره‌ی توركمانی، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان ده‌نگ به پارێزگاره كورده‌كه بده‌ن كه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه ده‌ستنیشان كراوه.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و شانده هاوبه‌شه پێكبهێندرێت و دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
ئ. م