خه‌ڵكی كه‌ركووك به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ دیاركردنی پارێزگارێكی كورد خۆشحاڵن
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری كه‌ركووك به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاری كه‌ركووك خۆشحاڵن و داواده‌كه‌ن رێككه‌وتنه‌كه به زووی بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئاواره‌كانی كه‌ركووكیش له شاری هه‌ولێر داوا ده‌كه‌ن دوای ده‌ستنیشانكردنی پارێزگار پێشمه‌رگه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه‌یان تا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كه‌ركووك ئاسایی ببێته‌وه.
پارتی و یه‌كێتی دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاركردنی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار كاندید بكه‌ن بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك.
هاوكات بڕیاریشیان دا شاندێكی هاوبه‌ش ره‌وانه‌ی شاره‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه دانووستان بكه‌ن.