ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی رووسیا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی ده‌كات
K24- مۆسكۆ:
به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، ئیگه‌ر مارۆزه‌ڤی, ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی فیداڵی رووسیا، به ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی و تیمه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌خوازێت, په‌یوه‌ندی پته‌و و به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵات و گه‌لی رووسیا ببه‌ستێت، كه ده‌رفه‌ت ده‌سازێنێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كوردستان.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد، مارۆزه‌ڤی ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له سه‌رۆكایه‌تی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی خاكی وڵات دیسانه‌وه ئاوه‌دان ببێته‌وه، كه به‌هۆی جه‌نگی عێراق و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش زیانی پێكه‌وت، هاوكات په‌یوه‌ندی پته‌و و به‌هێز له‌ته‌ك وڵات و گه‌لی رووسیا ببه‌ستێ، به‌وپێیه‌ی له هه‌لومه‌رجێكدا ده‌رفه‌ت بۆ بوژانه‌وه‌ی كوردستان ده‌سازێت، پاشان من پێموایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌مانه، بوار به گه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان رووسیا و كوردستانی ده‌دات".
H.B