داوا ده‌كرێت یاسای حزبه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه و حزبه‌كان نوێنه‌ریان له وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌بێت
K24 - سلێمانی:
خاڵێكی گرنگی ناو كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، بریتی بوو لە گرنگیدان به پەیوەندیيەكان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، كه لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەنديیەكانی دەرەوەی حكوومەت دەبێت.
چاودێرانی سیاسی ئەمە بە ھەنگاوێكی گرنگ وەسف دەكەن و دەڵێن گرنگە پەیوەندییەكانی دەرەوە رێكبخرێتەوە و مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتان بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی لە پێش بەرژەوەندی كەس و حزبی بێت.
كارنامه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى تێروانينى هه‌موان بوو، كه به وردى تيشك خرابووه سه‌ر سه‌رجه‌م كايه‌كان, خاڵێكی گرنگی ناو كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەت، بریتی بوو لەوەی كە ئیتر پەیوەندیيەكان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەت دەبێت، ئه‌مه‌ش وا خويندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت كه‌حزبەكان بەجیا و لە دەرەوەی حكوومەت په‌يوه‌ندييان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە دروست كردووه، چونكه هه‌ندێكجار به‌شێك له حزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى حزبييان پێش به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كوردستان خستووه.
فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له هه‌وڵى فراوانكردنى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تييه‌كانه له وڵاته جياوازه‌كا‌ن شاره‌زايانى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تيش چاره‌سه‌رى پێويست بۆ به‌هێزكردنى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌وه ده‌زانن كه پێويسته ياساى حزبه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌ت، نوێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى وڵات دابنێن.
رۆژى 10/7/2019 پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەخشی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە وتارێكدا ھێڵە گشتییەكانی كابینەی نوێ و كارنامەی چوار ساڵی داھاتووی حكوومەتی خستەڕوو، كارنامه‌كه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌م ئومێدێكی زۆرى لای خەڵك دروستكردووە كە چاكسازی و گۆڕانكاریی روودەدات.
ئ. م