ئایا ده‌زانن گریزمان چ گۆڕنكارییهك له بارسێلۆنا دروست ده‌كات؟
شرۆڤه‌ی هه‌وراز كاوه
فۆڕت نایت گه‌یشته یاریگای كامپ نۆ، ئه‌و نێیمار نییه و ده‌رفه‌تێكی (120) ملیۆن یۆرۆی ڕه‌ت بكاته‌وه، كه‌چی به‌ڕازیلییه‌كه داوای ده‌رفه‌تی دووه‌م ده‌كات بۆ هاتنه‌وه‌ی یاریگای خهونهكان، به هاتنی ئانتوان گریزمان یانه‌ی بارسێلۆنا ڕزگاریان بوو له‌وه‌ی به ته‌نیا به پلانێك یاریی بكه‌ن، ئه‌و جێگره‌وه‌ی سوارێز نییه، چونكه جۆرێتی زۆری هه‌یه بۆ یاریكردن له هێڵی پێشه‌وه، به تایبه‌تی به‌وه ناسراوه خۆی له به‌رامبه‌ر ون ده‌كات و جه‌سته‌شی بۆ ئه‌مه گونجاوه، كه لێره شوێنی ته‌كتیكی ئه‌و یاریزانه له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ئێوه باس ده‌كه‌م.
(4ـ4ـ2) له‌گه‌ڵ سوارێز)دا
سه‌ره‌تا به‌م پلانه یانه‌ی بلاوگرانه ده‌توانێت زۆرێك له یارییه‌كانی ئه‌نجام بدات، به‌و مه‌رجه‌ی یاریی گه‌وره‌نه‌بن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیانه‌ی پێشه‌وه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی تاكی باش گوشار دروست بكه‌ن و تۆپه‌كان بگرن و بگێڕانه‌وه، نه‌خشه‌ی یه‌كه‌م ئاسانه مێسی ڕۆڵی ژمار (10)ـی ده‌بیێت و ده‌كشێت بۆ قوڵایی به‌رگری به‌رامیه‌ر، هه‌روه‌ها سوارێز و گریزمان له پێشه‌وه ده‌بن، به دڵنیایه‌وه فه‌ڕه‌نسییه‌كه له‌و كه‌سانه‌یه یارمه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی زۆر ده‌دات. (4ـ4ـ2ـی دایمۆند) ئه‌مه به‌وجۆریه گریزمان له ڕاست و دیمبلی له چه‌پ و مێسی ئازادیه‌كی زۆری ده‌بێت له پشتی ئه‌مانه‌وه، ئه‌م نه‌خشه‌یه واده‌كات دووانه‌ی باڵ به‌خێرایی زۆره‌وه بچنه سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ر و یاریگاكه درێژ بكه‌نه‌وه و دووانه‌ی تاك به‌رگریش كه‌متر سه‌ربكه‌ون بۆ یارمه‌تیدانی هێرشبه‌ران و كۆتایی هاتنی ڕۆماڵی تۆپه‌كان، به‌وه‌ش به‌رگری بارسا بۆ هه‌میشه له جوڵه‌ی زۆر و هه‌ڵه ده‌پارێزرێن.
(4ـ3ـ3) مێسی و ژماره 9ـی خه‌یاڵی)
له‌م كاته‌دا لیۆ مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه باری یاریی جارانی كاتێك گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری بوو، ئه‌و دێته باڵی ڕاست و گریزمان له سه‌ر و دێمبڵی به‌رامبه‌ری ده‌بێت، لێردا تیپه‌كه پێویستی به یاریزانی ژماره (8) هه‌شت ده‌بێت وه‌ك ئارسه‌ر و دی یۆنگ، كه به بۆچوونی من: ئارسه‌ر بۆ ئه‌و شوێنه و پشته‌وه‌ی مێسی گونجاوه، چونكه ئه‌وه‌ی دیكه هێشتا دیار نییه چۆن یاریی ده‌كات، به‌ڵام ئارسه‌ر توانای هه‌یه هه‌م نزیك بێت له لیۆ و هه‌میش له پانتایی ناوه‌ڕاستی یاریگا به‌رگری و ڕووبه‌ره به‌تاڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه. له حاڵی (4ـ3ـ3)ـی ئازادا ئه‌وه مێسی و سوارێز و گریزمان پێكه‌وه ده‌بن، ئه‌م لایه‌نه‌یان ئاسانه و ته‌نیا پێویستی به هاوكاری و لێكگه‌یشتنی نیوان ئه‌و سیانه خۆیانه، به‌و مه‌رجه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست پارێزگاری له به‌هێزی لایه‌نی جه‌سته‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بكه‌ن.
(4ـ4ـ2)ـی فلات به‌بێ مێسی)
یانه‌ی بارسێلۆنا پێویستی به‌وه‌یه پێشوویه‌كی زۆر به مێسی بدات، هاتنی گریزمان ئه‌و هه‌له زیاتر دروست ده‌كات و ڕاهێنه‌ریش دوورنیه بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌مساڵ به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه زیاتر مێسی له یارییه گه‌وره‌كان و چامپیۆنزلیگ به‌شداری پێ بكات، له‌وكاته‌دا ناچاره له پاڵ سوارێز یاریی به گریزمان و دیمبڵی بكات، كه هه‌میشه یه‌كێكیان ده‌بێت له‌سه‌ر هێڵی هێرشبه‌ری لا بێت، له به‌رامبه‌ردا پێده‌چێت ڤیدال له تاكی چه‌پ بێت بۆ زیاتر هاوسه‌نگی دروستكردن له هێڵی به‌رگری و هێرش، جگه له‌مه دی یۆنگیش گه‌ورترین ڕۆڵی ده‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی نیمار ئه‌وه گه‌وره‌ترین كێشه بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه دروست ده‌بێت، به تایبه‌تی ڕاهێنه‌ر ناتوانێت له نێوان سه‌ره‌كییه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان پێكهاته‌یه‌ك دروست بكات. ه
هر چۆنێك بێت گریزمان ده‌بێته ئه‌و كه‌سه‌ی زۆربه‌ی گرفته هونه‌رییه‌كانی تیپه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، به تایبه‌تی ئه‌و له (2014)ه‌وه له لالیگا یاریی ده‌كات (180) یاریی كردووه له‌گه‌ڵ (94) گۆڵ، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت، بارسێلۆنا هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه له هێنانی ستاره تازه‌كه‌ی.