هه‌سه‌ده: ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت به ئیسرائیل نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
ریاز ده‌رار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای ديموكرات، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتنی نه‌وتی باكووری سووریا به ئیسرائیل.
ده‌رار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌ری ته‌واوی هه‌واڵه‌كان هه‌ڵبه‌ستراون، كه باس له بوونی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به مۆری ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، بۆ رێگه‌پێدان به گه‌وره بازرگانێكی ئیسرائیلی، به‌ناوی "موتی كاهانا"، بۆ ئه‌وه‌ی له بری ئه‌نجوومه‌نه‌كه كاری به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی باكووری سووریا بكات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دان.
ده‌رار ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تاوه ئه‌و هه‌واڵانه راست نین كه باس له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌كه‌ن، له راستیشدا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نییه، ئیلهام ئه‌حمه‌دیش ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردنی رێگه‌پێدان و به‌ڵێننامه‌ی له‌و جۆره‌ی نییه، چونكه ئه‌وه كاری ئیداره‌ی خۆسه‌رییه، ئیلهام ئه‌حمه‌د ته‌نها به‌رپرسی كاروباره سیاسییه‌كانه و رێككه‌وتنى فرۆشتنی نه‌وت و دانه‌وێڵه واژۆ ناكات".
له باره‌ی لێدوانێكی ئه‌و بازرگانه ئیسرائیلییه‌ش بۆ رۆژنامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له باره‌ی نه‌وتی باكووری سووریا، ده‌رار ده‌ڵێت: "كاهانا له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكام، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و مه‌سه‌ده".
ده‌رار له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم باس له‌وه ده‌كات، تۆمه‌تباركردنیان به‌و كاره، له‌لایه‌ن توركیاوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناشیرین بكات.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، چه‌ند راپۆرتێكی میدیایی باس له نامه‌یه‌كی ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن، بۆ كاهانا، كه بازرگانێكی ئیسرائیلیه و تێیدا باس له ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات بۆ ته‌واوی كاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت، كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ژێر ده‌ستیدایه.
دوای ئه‌و راپۆرتانه‌ش ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و كارانه هه‌وڵێكن بۆ ناشیرین كردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و دووپاتیشی له هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه كرده‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م