وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

مه‌سرور بارزانی: دەبێ ئابووری کوردستان هەمەچەشن بکرێت و تەنیا پشت بەسەرچاوەیەکی داهات نه‌به‌ستێت

K24 - هه‌ولێر:

باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق په‌یامی پیرۆزبایی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌روه‌ی رووسیا ده‌گه‌یه‌نێته‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ دیدارێكدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای گەیاندە سەرۆکی حکومەت کە تێیدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواستووه‌.

باڵیۆزی رووسیا ئامادەیی وەبەرهێنەرانی رووسیاشی بۆ سەرمایەگوزارییکردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی رووسیا وخۆشحاڵی دەربڕین بە ئامادەیی رووسیا بۆ زیاتر وەبەرهێنانکردن لە هەرێمی کوردستان ، جەختیشی لە سەر گرنگیی هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی بایەخدان بە پیشەسازی وکشتوکاڵ و گەشتوگوزار. بە شێوەیەک کە چیتر ئابووری هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت.

دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق