پیرۆزبایینامەی وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

لاڤرۆڤ: من دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنکە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام وشایستە

K24 - هه‌ولێر:

سێرگی لاڤۆرڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، پیرۆزبایینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لێده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ پیرۆزبایینامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: " من دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنکە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام وشایستە. پێمخۆشە لێرەدا ئامادەیی رووسیا دەربڕم بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کوردستانی عێراق".

هه‌روه‌ها سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت: "پێمخۆشە لێرەدا ئامادەیی رووسیا دەربڕم بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستانی عێراق  و هیوای سەرکەوتن و تەندروستییەکی باشتان بۆ دەخوازم".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/7/2019 باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق، په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ دیدارێكیشدا چه‌ند پرسێكی جیی بایه‌خی هه‌ر دوولا تاوتوێ كران.

 ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا

بەڕێز جەنابی مەسرور بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تکایە گەرمترین پیرۆزباییم قبوڵ بکەن. من دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنکە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام وشایستە.

پێمخۆشە لێرەدا ئامادەیی رووسیا دەربڕم بۆ بەهێزکردن وپێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کوردستانی عێراق .

هیوای سەرکەوتن وتەندروستییەکی باشتان بۆ دەخوازم

سێرجی لاڤرۆڤ

مۆسکۆ

10ـی تەمووزی 2019