ئۆجەلان له‌ چوار نامه‌ی نوێدا داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات

چوار نامه‌ی نوێی ناردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ھەدەپە ئاشكرای دەكات، چوار نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بۆ ھاتووە كە لە ھەرچواریاندا داوای دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەكات.

سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، سەرۆك كۆمار لە دەستپێكیدا بە درووشمەكانی مافەكانی مرۆڤ و یەكسانی و ئازادی دەردەكەوت، بەڵام دوایی پاشەكشەی كرد و لەگەڵ مەھەپە ھاوپەیمانێتی پێكھێنا.

تەمەللی ئاماژەی بەوەش كرد، توركیا پێویستی بە دەستپێكردنەوەی بەپەلەی پرۆسەی ئاشتی ھەیە، عەبدولڵا ئۆجەلانیش لە چوار نامەدا كە بۆ ھەدەپەی ناردوون داوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیی دەكات.

ھەدەپە داواش دەكات، پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی توركیا تاووتوێ بكەن و رێكبكەون، داواش لە پەرلەمان دەكات نەچێتە پشوو تا چاكسازی دادوەری پەسەند دەكات.

ئ. م