به ڤیدیۆ.. ساتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دووه‌م كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دووه‌م كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی له گه‌رووی هورمز بڵاوده‌بێته‌وه، كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی ئێران، به هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی داده‌به‌زنه سه‌ر كه‌شتی نه‌وتڵهه‌گری به‌ریتانیا "ستینا به‌ڵك".
وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت، سه‌ربازانی ئێرانی له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه ده‌چنه سه‌ر كه‌شتییه‌كه و ژماره‌یه‌ك به‌له‌می بچووكی سه‌ربازیش له ده‌وره‌ی كه‌شتییه‌كه له‌ناو ده‌ریا هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
ستینا به‌ڵك، رۆژی هه‌ینی، 19ی ته‌ممووزی 2019، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه كه‌مێك دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتی یه‌كه‌م بوو به‌ناوی ستینا ئیمپیرۆ.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك لێكده‌درێته‌وه به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی، له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق، به‌ریتانیا بڕیاریدابوو تا 15ی ئابی داهاتوو، كه‌شتییه رێگه به كه‌شتییه ئێرانییه‌كه نه‌دات له گه‌رووه‌كه ده‌رباز بێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م