سه‌فین دزه‌یی پۆستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
له درێژه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، له شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ست به‌كار بوو.
فه‌لاح مسته‌فا، له تویته‌ری خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "دوای 13 ساڵ له خزمه‌تكردن له فه‌رمانگه‌كه، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌م راده‌ستی سه‌فین دزه‌یی كرد".
دوای سوێندخواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به سه‌رپه‌رشتیی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستی پێ كرد.
هه‌فته‌ی رابردووش، ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ست به‌كار بوونه و بڕیاریشه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئاڵوگۆڕی پۆستی ته‌واوی ده‌سته و فه‌رمانگه‌كان كۆتایی بێت.