ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا رووبه‌ڕووی زه‌ورا ده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ لە دوایین یاری ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق، هەولێر له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب لە بەغدا له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره دەبێتە میوانی زەورا.
یانەی هەولێر دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک، گەڕی رابردوو بەرامبەر نەفتی ناوەڕاست تووشی دۆڕان بوون، بۆیە دەیانەوێت لەم یارییەدا قەرەبووی ئەم دۆرانە بکەنەوە و بە بردنەوە کۆتایی بەم وەرزەی خولی نایابی عێراقی بێنن.
کوڕانی قەڵاو منارە لە کۆی37 یاری رابردوویان12 بردنەوە،11 یەکسان بوون و 14 دۆرانیان تۆمار کردووە و بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ پلەی دەیەمی ریزبەندیان گرتووە و بە بردنەوە لەم یارییەدا، دەتوانن خانەیەک سەرکەون.
هەردوو یانەی هەولێر و زەورا لە مێژووی خولی نایابی عێراق، 15 جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، هه‌ولێر6 یاری بردنەوە و زەوراش 5 بردنەوەی هەیە و چوارجاریش بەرامبەر بوونە.
یانه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی زه‌ورا هێنا.