هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان راگیرا
K24- به‌غدا:
بەهۆی یەکلانەبوونەوەی کێشەی کەرکووك، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگدان بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان رادەگرێت.
شێروان دووبەردانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان، فراکسیۆنە کوردستانییەکان، نوێنەرانی تورکمان و عەرەبی پارێزگای کەرکووك، لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك و پشت بەستن بە تۆماری دەنگدەران كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتی: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، له كۆی 22 ماده ده‌نگ به 20 ماده دراوه و دوو ماده‌ی دیكه‌ش ده‌نگیان پێنه‌درا.
دووبه‌ردانی جه‌ختیشی كرده‌وه، تاوه‌كو ئه‌و لایه‌نانه نەگەنە رێککەوتن، دەنگ بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نادەن، گوتیشی: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له كاتێكی نزیكدا پێكهاته‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێك.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مانگی نیسانی داهاتوو، وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دیاریكراوه، پارێزگای كه‌ركووكیش كه له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌دوور نابێت، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێكی كورد بۆ پۆستی پارێزگاری ئه‌و شاره رێككه‌وتوون و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمانیش زۆر لێك نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ توركمان، جێگره‌كه‌ی بۆ كورد و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌ن بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، به‌ڵام تا ئێستا عه‌ره‌به‌كان خۆیان له‌م پرسه‌دا یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه.
H.B