سیاسی و گرووپه شیعییه‌كانی عێراق به‌ر سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
په‌یمانگای واشنتن بۆ توێژینه‌وه رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رحه‌ق به چه‌ندین به‌رپرسی عێراقی، پێشینه‌یه‌كه بۆ ده‌ركردنی بڕیاری زیاتر دژی كه‌سایه‌تییه شیعه‌كانی عێراق له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا سزابدرێن.
مایكل نایتس، نووسه‌ری راپۆرته‌كه كه له 18/7/2019 په‌یمانگای واشنتن بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ئۆفیسی چاودێریی به ره‌چه‌ڵه‌ك بیانییه‌كان، سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به بڕیاری ژماره‌ی 13818 سزای به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی عێراقیدا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش واتا یه‌كه‌م به‌كارهێنانی یاسای ماگنتسكی جیهانی بۆ مافه‌مانی مرۆڤ و لێپرسینه‌وه له پێناو به ئامانجكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاریی گه‌وره‌یان دژی مافه‌مانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵییان له عێراق كردووه، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی كردنه‌وه و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكه بۆ سه‌پاندنی سزای گه‌وره‌تر به‌سه‌ر به‌رپرسانی عێراقدا. بۆ گه‌رێنتیكردنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و دانانی سنوورێك، هۆشدارییش دراوه‌ته كه‌سایه‌تی دیكه‌ی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی عێراق بكه‌ن و له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێویسته پاڵپشتیی ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌ن و شوێن ئه‌و ستراتیژییه‌ته روونه بكه‌ون".
نووسه‌ری راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "به ئامانجكردنی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ناسنامه‌كانیان ئاشكرا كرا، كه هه‌ر یه‌كه له ره‌یان كلدانی، وعد قه‌دۆ، كه سه‌رپه‌رشتیی میلیشیای چه‌كدار ده‌كه‌ن و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراقیان پێشێلكردووه بۆ كشانه‌وه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی مه‌سیحییه‌كان، جگه له‌وه رێگرییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه و بوونه‌ته له‌مپه‌ر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، سزادانی دوو پارێزگاری پێشووی عێراق كه هه‌ریه‌كه له نوفڵ حه‌مادی عاگوب پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و ئه‌حمه‌د جبووریی ناسراو به (ئه‌بو مازن) پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌ددین، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه كه هه‌مان تۆمه‌تیان له دادگاكانی عێراقه‌وه دراوه‌ته پاڵ، بۆ به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقی و میدیاكانی ئه‌و وڵاته بووه به مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و شۆك. به‌تایبه‌تی ناوهێنانی ئه‌بو مازن كه سیاسییه‌كی دیاره له سه‌ڵاحه‌ددین و هێشتا نازانن كامه هۆكار له پشت به ئامانجكردنی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای واشنتن، سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی دیكه‌ی شیعه‌كان كه په‌یوه‌ندیی گوماناوییان ه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتن سزادراون و په‌یوه‌ستن به رژێمی ئێران، له داهاتوودا به‌ر سزای واشنتن ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار سزادراوه‌ی پێشوو، شه‌به‌ك و مه‌سیحی و سوونه‌ن، پێده‌چێت كۆمه‌ڵێكی زۆرتری به‌رپرسانی عێراقی به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵییه‌وه سزابدرێن.
قه‌دۆ و كلدانی به‌هۆی ئه‌وه سزادراون ره‌تیانكردووه‌ته‌وه رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كان و به‌شێكی ناوچه‌ی مه‌سیحییه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چۆڵ بكه‌ن، كاتێكیش حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌و دوو گرووپه بچووكه چه‌ندین كیلۆمه‌تر له رێگاكان دووربخاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی و سزایدان.
له‌گه‌ڵ گوشارخستنه سه‌ر ئه‌و هێزانه تا بكشێنه‌وه، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ڕه‌خسێ سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی عێراقی سزابدرێن و لیسته‌كه قه‌ره‌باڵغتر بكرێت، سیاسی و گرووپی دیكه‌ی شیعی بگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنرێت و فه‌رمانه یاساییه‌كانی به‌غدا كاری پێبكرێت و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له مه‌ترسی كوشتن و به ئامانجكردنی بنكه‌كانیان دوور بخرێنه‌وه.