عادل عه‌بدولمه‌هدی: رێگه به گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناده‌ین
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه به‌هیچ گرووپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ناده‌ن و زانیاریش لەسەر زیاتر لە ھەزار دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق دەدات.
له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگەیاند "فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كەس بە پلەی 11 وه‌زیر هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی وه‌زیره‌كان بكات".
هاوكات له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیران عێراق روونیشی كرده‌وه "كه هه‌زارو 267 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كراون و هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و 167 دۆسیه‌ی دیكه‌ش هێشتا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه".
عادل عەبدولمەھدی ئاماژە بەوەشكرد "پێویستە گرووپەكانی حەشد پابەندی بڕیاری داخستنیان بن و رێگە به هیچ گرووپێكی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ناده‌ن".
ھ.م