"داوا ده‌كرێت رێگه به گریزمان نه‌درێت له لالیگا یاری بكات"
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به فه‌رمی داوایه‌كی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی گریزمان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی نوێ تۆمار نه‌كه‌ن، به هۆكاری ئه‌وه‌ی بارسا له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه سه‌رپێچی كردووه.
بارسێلۆنا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمانی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به 108 ملیۆن پاوه‌ند شكاند و گواستییه‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی دا هاتووه هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت پێش 7ـی ئه‌م مانگه گفتووگۆ له باره‌ی گریزمان بكات ده‌بێت 180 ملیۆن پاوه‌ند بدات.
سه‌رۆكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لایه كه بارسێلۆنا پێش ئه‌و به‌رواره له‌گه‌ڵ گریزمان به‌نهێنی گفتوگۆی كردووه، بۆیه بارسێلۆنا پێویسته 72 ملیۆن پاوه‌ندی دیكه بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان بدات.
گریزمان پێشتر له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیداد ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 202 یاری 52 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ سوسیداد كرد، دواتر له هاوینی 2014 به گرێبه‌ستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 257 یاری كرد و 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كرد.