لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركووك بۆ تاوتوێكردنی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه كۆبوونه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
لایه‌نه كوردییه‌كان، له كه‌ركووك كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی پرسی به‌شداری كورد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سندكرد. به گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه له 1ی نیسان/ ئه‌پریلی 2020دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ره‌ڕای داواكارییه‌كانی كورد بۆ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وش و تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركووك، به‌ڵام له یاسا نوێیه‌كه‌دا كه‌ركووكیش وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق هه‌ڵبژاردنی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به هۆی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه ره‌وشێكی ئه‌منی و سه‌ربازی تایبه‌ت له كه‌ركووك هاتووه‌ته ئاراوه، كه بووه‌ته هۆی گۆڕینی دیموگرافیای به‌شێكی پارێزگاكه و ته‌نانه‌ت چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه.
محه‌ممه‌د جه‌لیل، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كه‌ركووك، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه گوتی: ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه خۆسازدان و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك ده‌نگی بچینه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌ك لیستیش نه‌بووین، با یه‌كده‌نگ بین.
هه‌روه‌ها گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری نه‌كردووه، به‌ڵام په‌یامی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بووه و رایگه‌یاندووه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كده‌نگی كورددن له شاره‌كه.
گوتیشی: هه‌ندێك خاڵی مه‌ترسیدار هه‌ن له یاساكه‌دا، بۆ نموونه تێیدا هاتووه ئه‌گه‌ر له شوێنێك رێژه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری نه‌گه‌یشتبووه له سه‌دا 75 ئه‌وا ده‌توانرێت به فۆرم و پێناسی باری شارستانی ده‌نگ بدرێت، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، چونكه له قه‌زایه‌كی وه‌ك حه‌ویجه كار له‌سه‌ر بایۆمه‌تری وه‌ك پێویست نه‌كراوه.