به فه‌رمی ریال مه‌درید رۆیشتنی یاریزانێكی راگه‌یاند
ریال مه‌درید به فه‌رمی رۆیشتنی دانی سیبایۆسی ناوه‌راستكاری بۆ یانه‌ی ئارسێاڵ راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2019، ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاند كه دانی سیبایۆس به شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز روویكرده ئارسێناڵ.
دانی سیبایۆس له یه‌كه‌مین لێدوانی دا رایگه‌یاند ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری ئارسێناڵ رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینی له سه‌رنجڕاكێشان و رازیكردنی من بۆ یانه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: ئێستا من یاریزانی ئارسێناڵم و ئاماده‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به‌رگری له درێسی ئه‌و یانه‌یه بكه‌م.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، زیدان ته‌نیا بۆ یه‌ك وه‌رز سێبایۆسی خستووەتە دەرەوەی پلانەکانی، بەڵام راهێنەرە فڕەنسییەکە ئامادە نییە بەیەکجاریی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ئیسپانییە بێت و ده‌یه‌وێت بۆ هاوینی داهاتوو بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی.
سیبایۆسی 22 ساڵان، دوو ساڵ لەمەوبەر لە ریال بیتیسەوە به 16 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه به‌شداریی 56 یاری كردووه 5 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه، له زۆربه‌ی یارییه‌كانیش وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه، بۆ وه‌رزی داهاتووش درێسی ژماره 8 له ئارسێناڵ ده‌پۆشێت.