وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ زێده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان راده‌گرێت

پرۆژه‌ یاسایه‌ك ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا زیادەڕەویكردنی سەر زەوییە كشتوكاڵییەكان رابگرێت، بۆ ئەمەش خەریكی ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكە تا رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی بكات، لای خۆشیانەوە لێژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینن ئەوانیش بۆ ھەمان مەبەست خەریكی ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكن، ئەمەش لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دێت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و نەھێشتنی گەندەڵی.

لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان، پشتگیری بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكات، ئامادەیی دەردەبڕێت لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، چاوەرێی پرۆژە یاساكەی وەزارەتی كشتوكاڵیش دەكەن تا لە پەرلەمانی كوردستان بیكەن بە یاسا.

لە رابردوودا زەوییه‌كی زۆری كشتوكاڵی لەھەرێمی كوردستان دراوەتە كۆمپانیا وەبەرھێنەرەكان و پرۆژەی نیشتەجێبوونیان لەسەر بنیاتنراوە. ئەم بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵیش جارێكی دیكە ئاھێك دەكاتەوە بەر كەرتی كشتوكاڵی و بەرھەمی خۆماڵی لە ھەرێمی كوردستان.

ئ. م